هاورِیَ هه‌ڵمه‌ت- ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى كارى
دیمو‌كراتى كوردستان
* ئیَمه خۆمان مافی چاره‌ی خۆ نووسینمان له نه‌وه‌كانی دوای خۆمان
سه‌ندۆته‌وه.
* شیعه له‌بنه‌رِه‌تدا له‌گه‌ڵ فیدراڵیه‌ت نین، بۆ كه‌مكردنه‌وه
له‌فیدرِالیه‌تى كوردستان داواى فیدرِالیه‌ت ده‌كه‌ن.

هاوكات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌كردایه‌تى سیاسى ئیَراقى سه‌رقاڵى دارِشتنى ده‌ستووریَكى
هه‌میشه‌یى بوون بۆ ئیَراقیَكى دواى رژیَمى به‌عس, له‌و كیَشمه‌كیَشم و كارلیَكه
سیاسییانه‌ى ئیَراقدا سه‌ركردایه‌تى كورد خاوه‌نى پیَگه‌یه‌كى دیار بوو, به‌ڵام
دواى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵیَك دانیشتن و مشت ومرِ كورد له‌كۆمه‌ڵیَك داواكارى پاشه‌كشه‌ى
كرد, به‌م شیَوه‌یه ده‌ستووریَك نووسرایه‌وه خرایه به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانى
ئیَراقى. له‌مباره‌یه‌وه به‌پیَویستمان زانى له‌نزیكه‌وه لیَدوانیَكى فه‌رمی
پارتى كارى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ربگرین, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رِیَز (هه‌ڵمه‌ت
عومه‌ر ئه‌مین) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى كارى دیمو‌كراتى كوردستان‌مان دوواند.
گفتوگۆ/ سه‌رنووسه‌ر
* به‌گشتی ده‌ستووره‌كه
چۆن ده‌بینی و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر
ده‌ستوور؟
- به‌گشتی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی, گه‌لیَك كه‌موكورتی تیَدا هه‌یه و به
له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند لایه‌نیَك ئه‌م ده‌ستووره‌یان دارِشتووه و
شیَوه توافقیكی تیَدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به ئیَمه‌ی كورده،
ده‌بووایه به‌شیَویه‌كی روونتر ده‌ستنیشان بكرابوایه، هه‌ر له‌دیباجه‌كه‌وه
دیاره كه هه‌ویه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیَراق -به‌گشتی- له‌چوارچیَوه‌ی وڵاتیَكی ئاینی
ئیسلامی خۆی ده‌نویَنیَ و كه ئه‌مه‌ش پیَچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراتی و
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤه.
چونكه زۆر به‌رِاشكاوی له مادده‌ی (2)وه هاتووه، ئاینی ئیسلام بۆته
بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی دارِشتنی یاساكان و هه‌ر له‌هه‌مان مادده له برِگه‌ی
دووه‌می ئه‌م ده‌ستوره‌دا, هه‌ویه‌ی ئیسلامی ئیَراقی پاریَزراوه.
هه‌ر بۆ زیاتر جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ویه‌ی ئیَراقی ئیسلامی مادده‌ی (3),
به‌ته‌واوی ته‌رخان كراوه بۆ "شوینَه ئاینیه پیرۆزه‌كان و پاراستنی حورمه‌تیان و
ئه‌نجامدانی ریَوره‌سمی ئاینی. سه‌یره كه چه‌ندین برِگه و مادده‌ی تایبه‌ت
به‌مه هه‌ن, كه‌چی هیچ برِگه‌ی تایبه‌ت به كوردی تیَدانیه.
* بوونی یان,
نه‌بوونی مافی چاره‌ی خۆنووسین چی ده‌گه‌ییَنیَت ؟
-مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگ هه‌یه, كه له ده‌ستووردا نه‌هاتووه ئه‌ویش مافی
چاره‌ی خۆنوسینه سه‌باره‌ت به گه‌لی كورد. ئه‌مه به‌رِای من ده‌بوایه به‌هه‌ر
شیَوه‌یه‌ك بوایه ئیَمه ئه‌م مافه‌مان له نه‌وه‌كانی داهاتوه نه‌سه‌ندابایه,
چونكه ئه‌مه ده‌ستووری هه‌میشه‌یییه, له‌وانه بۆماوه‌ی زیاتر له (50) ساڵ
گۆرِانی به سه‌ر داناییَت, به‌تایبه‌تی به لای كوردان, چونكه گۆرِینی هه‌ر
مادده و برِگه‌یه‌كی ئه‌م ده‌ستور پیَویستیی به 3/2 ده‌نگی ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئیَراق هه‌یه, كه كورد تیَیدا كه‌مینه‌یه‌كی نه‌گۆرِه.
بۆیه له‌وانه‌یه پاش چه‌ند ساڵیَكی دیكه گۆرِانی زۆر گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌دا,
رِوو بدات و دروستبوونی كیانی كوردی و گه‌یشتن به مافی چاره‌ی خۆ نوسین شتیَكی
ئاسایی بیَت. كه‌چی ئیَمه خۆمان به‌شداریمان له داراشتنی ده‌ستووریَك كردووه,
ئه‌م مافه‌مان له نه‌وه‌كانی دوای خۆمان سه‌ندۆته‌وه.
* ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی
فیدراڵیه‌ت له‌م ده‌ستووره‌دا چۆنی ده‌بینن ؟
- له‌بابی پیَنجه‌م: مادده‌ی(113)دا هاتووه, ئیَراق پیَك دیَت له پایته‌خت و
هه‌ریَمه‌كان و پاریَزگاكان, ئه‌وه‌ی لیَره مه‌به‌سته ئه‌وه‌یه, كه هه‌ریَمی
كوردستان هیچ تایبه‌تمه‌ندی نییه, چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ردوو پاریَزگای ئیَراق بۆ
نموونه" سه‌ماوه و بابل" هه‌ریَمیَك پیَكبیَنن, هه‌مان ئه‌و مافانه‌ی ده‌بیَت كه
هه‌ریَمی ئیَمه هه‌یه‌تی. ئه‌مه له‌كاتیَكدا هه‌ریَمی كوردستان به‌شیَكه له
نیشتمان كوردستان و گه‌له‌كه‌ی زۆرینه‌ی كورد و هه‌ندیَ كه‌مایه‌تی له‌گه‌ڵ
داده‌ژین. یانی ئه‌وه‌ی هاتووه ته‌نها فیدراڵیه‌تی ئیداریه, زیاتر وه‌كو حوكمی
لامه‌ركه‌زی هاتووه. كه‌چی ده‌بوایه هه‌ویه‌ی هه‌ریَمی كوردستان به‌راشكاوی باس
بكرابوایه. كه سنووره‌كه و میَژووكه و تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌ویی پیَوه دیار
بوایه. چونكه ئیَستا هه‌ریَمی كوردستان هیچ تایبه‌تمه‌ندی نه‌دراوه‌تیَ. له‌مه‌ش
پیَم وایه شیعه‌كان زۆر زیره‌كانه هاتونه‌ته پیَشه‌وه, به‌رِای من شیعه
له‌بنه‌رِه‌تدا له‌گه‌ڵ فیدراڵیه‌ت نین, به‌ڵام به‌م دوایه باسی فیدراڵیه‌تی
باشوریان ده‌كرد یان, هه‌ردوو پاریَزگا یان, زیاتر ئه‌م مافه‌یان هه‌یه فیدراڵیه‌ت
پیَكه‌وه بنیَن . شیعه ته‌نها بۆ نه‌دانی تایبه‌تمه‌ندی به فیدراڵیه‌تی هه‌ریَمی
كوردستان له‌رِووی جوگرافی و نه‌ته‌وه‌یی و میَژووییه‌وه باسی فیدراڵیه‌ت ده‌كه‌ن,
به‌مه‌ش توانیان ئامانجی خۆیان بپیَكن, كه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندی جوگرافی و میَژووی
و نه‌ته‌وه‌یی له فیدراڵیه‌ت هه‌ریَمی كوردستان بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌لاحیه‌تی
هه‌ریَم سنورداره, چونكه چه‌ندین جار وه‌كو جه‌خت كراوه, نابیَت هیچ به‌ند و
برِگه‌ی ده‌ستوره‌كان هه‌ریَم-ناكۆك بیَت له‌گه‌ڵ ده‌ستوری هه‌میشه‌یی, ئه‌مه‌ش له
قاڵبدانیَكی ئاشكرایه.
* ده‌رباره‌ی
مه‌سه‌له‌ی پیَشمه‌رگه, كه ناوی پیرۆزی لیَساندراوه‌ته‌وه و ناوی پاساوانانی
سنووریان لیَناوه, ئیَوه چی ده‌ڵیَن ؟
- هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی پیَشمه‌رگه, پیَم وایه به ته‌م ومژاوی باسی لیَوه
كراوه. چونكه ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندیه‌ك نیه, ته‌نها بۆ هه‌ریَمی ئیَمه و هه‌ر
هه‌ریَمیَكی دی, ئه‌م مافه‌ی هه‌یه، له مادده‌ی (129)وه هاتووه, تایبه‌ت
به‌هیَزی ئاسایشی ناوه‌خۆ(ده‌قی ماده‌كه ده‌ڵیَ هه‌ریَمه‌كان مافی دامه‌زراندنی
"هیَزی ئاسایش ناوخۆیان هه‌یه"واته وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ زیاتر ده‌ستنیشانی ده‌كات
ده‌ڵیَ وه‌كو (پۆلیس, ئاسایش, پاسه‌وانی هه‌ریَم) واته هه‌مویان سه‌ر به
وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆن, هه‌مومان ده‌زانین وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ (سوپا) نیه بیَگومان
ئه‌مه‌ش پاشان جۆری چه‌ك و ژماره‌ی پاسه‌وان به چ شیَوه‌یه‌ك دیاری ده‌كریَت,
چونكه وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ له هه‌موو دنیا له چه‌كی سوك زیاتری نیه. هه‌روه‌ها
زۆر شت باس لیَ كراوه, وه‌كو كردنه‌وه‌ی نووسینگه له باڵویَزه‌كانی ئیَراق له
ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندی نه‌درایتیَ و ئه‌ركه‌كانیش دیاری كراوه, كه
زیاتر كاری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تییه, ئه‌ویش هه‌ر پاریَزگایه‌ك ئه‌م مافه‌ی
هه‌یه‌تی به گویَره‌ی هه‌مان برِگه(مادده‌ی (116/ب-5).
* جیَبه‌جیَكردنی
ئه‌م ده‌ستووره به چیه‌وه به‌نده ؟
- مه‌سه‌له‌ی جیَبه‌جیَكردنی ده‌ستوور خاڵیَكی زۆر گرنگه, پیَویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی
له‌سه‌ر بكه‌ین, چونكه ئیَمه هه‌ر له‌ده‌ستووری كاتی ئیَراق و یاسای ئیداره‌ی
ده‌وڵه‌ت, گرفتاری جیَبه‌جیَ نه‌كردنی به‌ند و مادده‌كانیانین, هه‌روه‌ها نارِوونی
مادده‌كان لایه‌نیَكی دی گرفته‌كه‌یه.
كه ئه‌مه‌شیان له زۆر لایه‌ن- برِگه و مادده‌كان به‌دریَژی رِوونكراوه‌ته‌وه
پیَم وایه له‌جیَبه‌جیَكردن گرفتمان بۆ دروست ده‌كات, هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جیَ
سه‌رنجه له بابی پیَنجه‌م كه تایبه‌ته به هه‌ریَمه‌كان و پاریَزگاكان چوارجار
برِگه‌ی "بما لایتعارچ مع هژا الدستور"هاتووه.
واته دووایی هه‌ر شتیَك له هه‌ریَمه‌كه ده‌ڵیَت: نابیَت له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستوره
ناكۆك بیَت, ئه‌مه‌ش له‌قاڵبدانی هه‌ریَمه‌كانه.
كه‌چی له بابی شه‌شه‌م یه‌ك برِگه هه‌یه كه زۆر لامان گرنگه هه‌ر چه‌ه‌ند
برِگه‌یه‌كی مردووشه به‌پیَی ده‌ستوره‌كه" ئه‌ویش ده‌ڵیَ: نابیَت ئه‌و شتانه‌ی بۆ
هه‌ریَمه‌كان دیاركراوه(كه‌م)بكریَته‌وه به‌بیَ ده‌سه‌ڵات یاسادانانی
هه‌ریَمه‌كان, واته هه‌ریَمه‌كان ئه‌وه‌ی له‌م ده‌ستوره‌دا هاتووه ناتوانن زیاتر
داوابكه‌ن .
هاورِیَ هه‌ڵمه‌ت:
*
شیعه ته‌نها بۆ نه‌دانی تایبه‌تمه‌ندی به فیدراڵیه‌تی هه‌ریَمی كوردستان له‌رِووی
جوگرافی و نه‌ته‌وه‌یی و میَژووییه‌وه باسی فیدراڵیه‌ت ده‌كه‌ن.
*
مه‌سه‌له‌ی جیَبه‌جیَ كردنی ده‌ستوور خاڵیَكی زۆر گرنگه, پیَویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی
له‌سه‌ر بكه‌ین.