فشاری سیاسی هه‌یه بۆ یه‌ک
نه‌گرتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه و سه‌ندیکاکه‌مان
چالاک کردنی رۆلی سه‌ندیکای کیمیاگه‌رانی کوردستان له‌بنیات نانی
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
له‌رۆژانی(16 تا 18 مانگی 7) سه‌ندیکای کیمیاگه‌ران کۆنفرانسێکی به‌ست
له‌ژێر ناونیشانی (هه‌رێمی کوردستان) بۆ زیاتر ئاشنا بوون به
ئامانجه‌کانی ئه‌م کۆنفرانسه په‌یوه‌ندیان به دکتۆر وشیار علی
اسماعیل نه‌قیبی سه‌ندیکای کیمیاگه‌ران و به‌رێوه‌بری ده‌سته‌ی کارگێڕی
سه‌ندیکاکان، سه‌ره‌تا جه‌نابیان ئاماژه‌ی به ئه‌وه کرد که ئه‌م
کۆنفرانسه‌به پاڵ پشتی رێکخراوی (icsp)که له‌نێوان زیاتر له
(80)رێکخراو و کۆمه‌ڵه و سه‌ندیکا پالپشتیان سه‌ندیکای ئێمه کرد بۆ
به‌ستنی ئه‌م کۆنفرانسه، ده‌رباره‌ی به‌ریوه‌بردنی لایه‌نی دارایی
سه‌ندیکا، دکتۆر وشیار ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه کرد، سه‌ندیکا وه‌ک سه‌ندیکا
و کۆمه‌له‌کانی تر، یارمه‌تی له حزب وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵکو له
حکومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ر چی له‌سه‌رتا ناوه‌ندی رێکخراوه
جه‌ماوه‌ریه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ک هه‌ولێک بۆ
به‌مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگا یارمه‌تی ئێمه‌ی داوه، به‌ڵام به‌بێ
مه‌رج، یه‌کێک له هه‌وڵه‌کانی کۆنفرانس ئه‌وه‌بوو، بتوانین داهات بۆ
سه‌ندیکا په‌یدا بکه‌ین له‌رێگای پرۆژه‌ی تایبه‌تی خۆمان که له‌لایان
سه‌ندیکا و ئه‌ندامانی سه‌ندیکا به‌ریوه‌بچێت هه‌ر چه‌نده ئێمه
بڕوامان وایه ئَمه توانا‌مان نی یه له‌داهاتوویه‌کی نزیک سه‌دله‌سه‌د
داهات له‌حکومه‌ت وه‌رنه‌گرین. کێشه‌ی داهات وای نه‌کردووه گرفتمان
له‌گه‌ل حکومه‌ت هه‌بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌ندامانی سه‌ندیکای ئێمه له
فه‌رمانگه‌کان فه‌رمانبه‌رن به‌ڵام ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌رگریمان
له ئه‌ندامانی خۆمان کردووه، سه‌باره‌ت به دابه‌شکردنی زه‌وی
به‌سه‌ر ئه‌ندامانی سه‌ندیکا. دکتور وشیار به‌دڵنیاییه‌وه دابه‌شکردنی
زه‌وی هیچ جیاوازیه‌کی تیانه‌بوو له‌نێوان ئه‌ندامانی دابه‌شکردن
له‌سه‌ر بنه‌مای خاڵ بوو، چونکه زۆربه‌ی ئه‌ندامانمان فه‌رمانبه‌رن،
دوور بووه له‌قاڵبی حزبایه‌تی. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان
ئه‌ندامانی سه‌ندیکا دکتۆر ئاماژه‌ی به‌وه کرد، سه‌ندیکا به‌رده‌وام
بووه له‌جۆش دانی ئه‌ندامانی له‌رێگا کردنه‌وه‌ی خالی جۆراوجۆر بۆیان
و بانگهێشت کردنیان بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌ندیکا، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک
هه‌وڵمان داوه ئه‌ندامی خۆمان ه‌ا تێبگات که سه‌ندیکا، سه‌ندیکای
خۆیه‌تی و ئاماده‌یه به‌رده‌وام هه‌ر کێشه‌یه‌کی هه‌بێت پاڵپشتی بکات،
له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌ندامانی ناکات له‌کۆنفرانس
هه‌وڵماندا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م کێشه بکه‌ین، هۆکاره‌کانی لاوازی
په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ندیکاو ئه‌ندام شی بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێک رۆشنبیری دیار کرد له‌زانکۆی
سه‌لاحه‌دین و سلێمانی، وه‌ک رێبوار سیوه‌لی، رێبن هه‌ردی، شاهۆ
سه‌عید،خاتو چلوره، هه‌ردی شه‌مال، حه‌ویزی، د.مه‌حه‌مه‌د
سلیمان،د.مزه‌فه‌ر جه‌عفه‌ر، ئێمه‌ش به‌راستی له‌م کۆنفرانسه هه‌وڵمان
داوه خاڵه لاوازه‌کان شی بکه‌ینه‌وه نه‌ک کۆنفرانس بکه‌ین بۆ
کۆنفرانس به‌ستن به‌ڵکو کۆنفرانس بکه‌ین بۆ گۆرانکاری وه بۆ ئه‌وه‌ی
دڵنیا بین له‌وه‌ی کۆتایی کۆنفرانس ناکاته کۆتایی هه‌موو قسه‌کانمان،
چه‌نده‌ها لیژنه‌مان ئاماده‌کردووه که هه‌موویان ئێستا به‌کاره‌کانی
خۆیان هه‌ڵستاون. ئه‌مه‌ش ده‌سه‌لمێنێت که کۆنفرانس ته‌نیا
کۆنفرانسێکی ئاسایی نه‌بووه. سه‌باره‌ت به‌رۆڵی ئافره‌ت له‌کۆمه‌لگای
ئێمه‌دا، د.وشیار ئاماژه‌ی به ئه‌وه کردکه ئافره‌ت تاکو ئێستاش به
شێوه‌یه‌کی جدی نه‌هاتۆته ناو بواری خۆ سه‌لماندن. له‌سه‌ندیکای
کیمیاگه‌ران چه‌ند ئافره‌تیک هه‌بوون به‌ڵام نه‌یان توانی خۆیان
بسه‌لمێنن ئیستقاله‌یان دایه، به‌ڵام هه‌وڵ و کۆششی ئێمه لێره‌دا
نه‌وه‌ستاوه به‌ڵکو به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ین بوار بۆ ئافره‌تی چالاک
و کارا بڕه‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی رۆلی خۆیان ببینن. سه‌باره‌ت به
راگه‌یاندن و گۆڤاری گه‌ردیله د.وشیار ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی کرد له
کۆنفرانس ره‌خنه‌یه‌کی زۆر له دوو ژماره‌ی گۆڤاری گه‌ردیله گیراوه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ندیکای کیمیاگه‌ران سه‌ندیکایه‌کی تایبه‌تمه‌نده
به زانستێک، بۆیه گۆڤاری گه‌ردیله گونجاو نی یه ، به‌ر له ئه‌م
گۆڤاره‌ش هه‌وڵمان داوه له‌گه‌ڵ کۆمه‌له‌ی کیمیاوی فیزیاوی سلیمانی
گۆڤارێک ده‌ربکه‌ین به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌بوونیان تێدانه‌بوو، ئه‌م
سه‌رنه‌که‌وتنه‌ش له‌به‌ر فشاری سیاسی له‌سه‌ر د.محمه‌د د.فازل که
له‌زانکۆی سلیمانی بوون، ئێمه له لایان خۆمانه‌وه له زۆر شت خۆش
بووین ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌رکه‌وێت، به‌ڵام
سه‌رنه‌که‌وت ئێستاش هه‌وڵ ده‌دین لایه‌ن زانستی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان
له یه‌ک جیابکه‌ینه‌وه له‌گۆڤاری گه‌ردیله، بریارکان داوه ناوی
گۆڤار له ژماره‌ی داهاتوو بگۆردرێت، هه‌وڵمانداوه له رادیۆ یان له
ته‌له‌فزیۆن به‌رنامه‌ی تایبه‌تیمان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌زگاکانی
راگه‌یاندن به‌ڕواله‌ت ده‌ڵێن کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به‌ڵام به
حه‌قیقه‌ت قه‌ناعه‌تیان پێ نی یه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه کۆنفرانسه
هه‌مووده‌زگاکامان بانگ کردبوو که‌چی هه‌ندێکیان هاتن ئه‌وانیش
به‌شێوه‌یه‌کی ساده ئیشه‌کانیان ده‌کرد سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵی سه‌ندیکا
بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی سه‌ندیکا ی کیمیاگه‌ران له‌گه‌ڵ کۆمه‌له‌ی کیمیماوی
فیزیاوی سلیمانی، د.وشیار ئاماژه‌ی به‌وه کرد که خۆی وه‌ک
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی کارگێری سه‌ندیکاکان هه‌وڵێکی زۆری داوه بۆ
یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ر دوو لا، لیژنه‌یه‌کیان به‌ناوی لیژنه‌ی
(هه‌ماهه‌نگی) دروست کرد، ماوه‌ی شه‌ش مانگ دوای روخانی رژێمی به‌غداد
کاریان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ندیکه‌کان یه‌ک بگرنه‌وه وه‌ک سه‌ندیکای
رۆژنامه‌نووسان و پارێزه‌ران به‌ڵام ئه‌وان سارد بوون ئه‌وان پێیان
وابوو ئه‌گه‌ر ئیداره یه‌ک نه‌گرێته‌وه یه‌ک گرتنه‌وه‌ی سه‌ندیکا هیچ
سوودێکی نابێت به‌ڵام ئێمه وه‌کو سه‌ندیکای کیمیاگه‌ران پێمان وابوو
یه‌ک گرتنه‌وه‌مان کاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر یه‌ک گرتنه‌وه‌ی ئیداره،
له لایان خۆمانه‌ووه به جیاوازی نه‌جولاینه‌وه، بۆ نموونه بۆ ئه‌م
کۆنفرانسه کۆه‌له‌ی کیمیاوی فیزیاوی سلیمانیمان بانگهێشت کردبوو. یه‌ک
گرتنه‌وه‌ی سه‌ندیکا ته‌وه‌رێکی گرنگی کۆنفراس بوو، ئێمه لیژنه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆمان پێکهێنابوو له مامۆستایانی زانکۆ به‌سه‌رپه‌رشتی
مامۆستا(جه‌مال عه‌بدول)،که ئه‌رکی ئه‌م لیژنه‌یه ناوبژیوانی بێت،
ئێمه‌ش به‌ڵێنمان دایوو که مل که‌چی بریاره‌کانی لیژنه‌بین، هه‌موو
لایه‌ک هه‌وڵمان دا چ له‌رێگای عیلاقاتی شه‌خسی و لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی،
کانی خۆی کارمان به‌یه‌که‌وه کرد بوو به‌تایبه‌تی کاک(به‌یار)که
سه‌رۆکی سه‌ندیکای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌کان بوو به ته‌له‌فۆن
قسه‌م له‌گه‌ڵ کرد بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ل کۆمه‌ڵه‌ی کیمیا وی
فیزیاویه‌کان بکات، سه‌باره‌ت به کۆنفرانسی ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی
دڵنیابین له‌هاتنیان، جگه له‌مه‌ش وه‌فدیکمان ڕه‌وان کرد، به‌ڵام
ئه‌وان نه‌هاتن هه‌ر له‌کاتی کۆنفرانسه‌که‌ش لیژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ
قسه‌یان له‌گه‌ڵ کردن به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان نه‌بوو نه‌هاتن. ئه‌وه‌ی
شایانی باسه تیرۆر و شه‌فافیه‌ت چه‌نده‌ها بابه‌تی گفتوگۆی له‌سه‌ر
کرا له کۆنفرانس .