|

د. ئه‌كره‌م له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیشتماندا
په‌یره‌و كردنی سیاسه‌تیَكی ریَكوپیَكی ته‌ندروستی به پیَویست زانی و
گوتی( ئیَمه لیَره ئۆتۆمبیَلی زۆر نویَمان هه‌یه، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌كانمان
هی ساڵانی شه‌سته‌كانن) ئه‌و باسی خراپی ئه‌و دا‌و و ده‌رمانانه‌یكرد
كه له ولاَتانی ده‌وروبه‌ره‌وه ده‌نیَردریَنه ناو ئیَراق و گوتی (پیَویسته
بنكه‌یه‌كی چاودیَری هه‌بیَت) هه‌روه‌ها (پیَویسته حكومه‌تی
كوردستان ئیَستا به‌رگری شارستانی و پاریَزگاری كاره‌ساته‌كان بكات به‌شیَك
له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی) .
له ته‌وه‌ریَكی دیكه‌ی دیمانه‌كه له‌رووی سیاسیه‌وه د. بارودۆخی
كوردستانی سوریای به زۆر خراپ وه‌سف كرد و گوتی (باوه‌ر بكه‌ن له
كوردستانی توركیا خراپتره ده‌ڵین ئه‌نفال و جینۆساید و ته‌عریب له‌ویَ
نه‌بووه، به‌لاَم ئه‌مانه راست نین و هه‌مووی هه‌یه).
دوكتۆر ئه‌كره‌م بژره‌ك كوردیَكی خه‌ڵكی كوردستانی سوریایه ئیَستا له
ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، له‌ساڵی (1975)له‌شاری (ڤتن)ی ئه‌ڵمانیا له بواری
فیزیا و پزیشكی پسپۆری وه‌رگرتووه.
*له‌ژماره‌ی داهاتوودا ده‌قی دیمانه‌كه بخویَنه‌وه
له‌به‌ر
نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی
كۆریه‌كان ئاوی حه‌یات ناخۆنه‌وه

به‌پیَی بۆندیَك له هه‌ولیَر كۆمپانیایه‌ك له‌گه‌ڵ كۆریه‌كاندا
ریَكه‌وتبوو كه مانگانه (30000) سی هه‌زار لیتر ئاوی حه‌یاتیان
بۆ ببات، دوای ئه‌وه‌ی دوو مانگ كۆمپانیاكه ئاوی بۆ بردبوون،
مانگی سیَیه‌م لیَیان وه‌رنه‌گرتبوو. به‌پیَی سه‌رچاوه‌یه‌ك كۆریه‌كان
بۆیه وه‌ریان نه‌گرتووه (چونكه مه‌رجی ته‌ندروستی له ئاوه‌كاندا
نیه).
جیَگای ئاماژه بۆ كردنه ویَرای ئه‌وه‌ی كه ئاویَكی پاك و جوان
له كوردستان هه‌یه، به‌ریَژه‌یه‌كی زۆر ئاوی حه‌یاتی توركی ده‌هیَنریَته
كوردستان، جگه له ئاوی توركی ئاو له هه‌ندیَ ولاتی تریش ده‌هیَنریَت
بۆ نموونه له ئیمارات.
له‌بازگه‌ی
هه‌ولیَر-خه‌بات..
كارمه‌ندیَكى ئاسایش هاوڵاتیه‌ك ده‌كوژیَت
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 6/10/2005 له بازگه‌ی نیَوان هه‌ولیَر- خه‌بات،
كارمه‌ندیَكى ئاسایش هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (كه‌مال قادر)ده‌كوژیَت.
(كه‌مال قادر) دانیشتووی كۆمه‌ڵگای جدیده‌یه و له‌گه‌ڵ باوكی و
برایه‌ك و دوو براده‌ری تری‌دا به ئۆتۆمبیلیَكی جۆری گه‌لاَنت بۆ
سه‌ركار ده‌چوون، دوای ئه‌وه‌ی له
بازگه‌كه تیَپه‌ریون
له لایه‌ن كارمه‌ندیَكى ئاسایش ته‌قه‌یان لیَده‌كریَت و له ئه‌نجامدا
هاوڵاتی (كه‌مال قادر) دوو گولله‌ی به‌رده‌كه‌ویَت و ده‌كوژریَت،
به پیَی قسه‌ی یه‌كیَك له‌و براده‌رانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بووه،
ئه‌وان له بازگه‌كه‌دا رِایانگرتووه و ناسنامه‌كانیان پیَشانی
كارمه‌ندانى بازگه‌كه‌داوه ئینجا رۆیشتوون، به‌ڵام یه‌كیَك له
كارمه‌نده‌كانى بازگه كه ده‌ڵیَت (ئه‌مانه له بازگه رایاننه‌گرتووه
بۆیه لیَیاندراوه).
ده‌ڵیَم.. بیڵیَم..!!
به‌هیَز
سه‌یرترین شتیَك ئه‌وه‌یه له‌و زه‌مانه كه‌خه‌ڵیَكى زۆر هه‌ن به‌سوتفه
تووشى ریَزلیَنان دیَن و ریَزیالیَده‌نریَت، ده‌ڵین كابرایه‌ك هه‌یه
كه‌نامه‌ویَت ناوى بڵیَم له‌ساڵانى هه‌شتاكان به‌سوتفه به‌لاى
كۆمه‌ڵیَك ئه‌كته‌ردا ره‌تده‌بیَت، ئه‌وانیش له‌و كاته‌دا بۆفیلمه‌كه‌یان
پیوَیستیان به‌كه‌سیَك ده‌بیَت بۆماوه‌یه‌كى كورت ده‌ور ببینىَ به‌وه‌ى
له‌سه‌ر كورسییه‌ك دابنیشىَ و به‌س، هیچ نوقیه‌ك نه‌كات. ئیَستا به‌واسته‌ى
ئه‌وه‌نده دانیشتنه بووه‌ته ریَزلیَگراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى
رۆشنبیرى و مانگانه پاره‌یه‌كى باش وه‌رده‌گریَت. ئه‌مه‌ش به‌سوتفه
ریَزى لیَگیرا.. ده‌ڵیَم بیڵیَم جه‌نابى ریَزلیَگیراو كىَ یه...
سه‌یره‌ها!!!

تۆمارگه‌ى
ده‌نگى هونه‌ر
ئه‌رىَ ئیبراهیم تاتڵیساس كورده
یان
توركه
به بێ توانج

د
|
|

ئارمى
PKDK
-ویَرای چه‌ندین تیَبینیمان له‌سه‌ر ره‌شنووسی ده‌ستوری هه‌میشه‌ی
ئیَراق.
-بۆ پارستنی یه‌كرِیزی گه‌لی كوردستان و وه‌ك پشتگیریه‌ك بۆ یه‌كگرتنی
كوردی
-به به‌ڵی ده‌نگ به‌م ده‌ستوره ده‌ده‌ین.
له لیَدوانیَكدا وته‌بیَژیَك به‌ناوی پارتی كاری دیموكراتی كوردستان
داوای له‌سه‌رجه‌م كادیر و لایه‌نگرانی خۆی كرد كه به (به‌ڵی) ده‌نگ
بۆ ده‌ستوور بده‌ن. له لیَدوانه‌كه‌دا ئه‌وه راگه‌یه‌نراوه كه
ویَرای هه‌بوونی چه‌ندین تیَبینی به‌ڵام له پیَناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی
و یه‌كبوونی گوتاری سیاسی پارتی كاری دیموكراتی كوردستان به (به‌ڵی)
ده‌نگ به ده‌ستور ده‌دات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه‌یه.
ووته‌بیَژی مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی كاری دیموكراتی كوردستان
سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی ئیَمه وه‌ك "پارتی كاری دیموكراتی كوردستان"
چه‌ندین تیَبینیمان له‌سه‌ر رِه‌شنووسی ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عیَراق
هه‌یه, به‌لاَم به له به‌ر چاوگرتنی ئه‌و یه‌ك ریزیه‌ی گه‌لی كورد
له گفتوگۆكانیدا بۆ دیاریكردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له ئیَراقدا و
وه‌كو پشتگیریه‌ك بۆ ئه‌م یه‌ك گوتاریه كه بیَگومان زامنی
وه‌ده‌ستهیَنانی زیاتری مافه‌كانمانه بریارماندا به به‌ڵیَ ده‌نگ بۆ
ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ئیَراق بده‌ین.
بۆیه داوا له سه‌رجه‌م كادیران و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتمان
ده‌كه‌ین كه چالاكانه به‌شداری ئه‌م پرۆسه‌یه بكه‌ن و به" به‌ڵیَ
"ده‌نگ به‌م ده‌ستووره بده‌ن.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی كاری دیموكراتی كوردستان
4/10/2005
هه‌ولیَر - كوردستان
عه‌قید
جه‌وده‌ت به‌رِیَوه‌به‌ری ڵۆلیسی كاره‌بای هه‌ریَم
هه‌ندیَ شویَن ڵیَویستی به(24) سه‌عات كاره‌با هه‌یه به‌ڵام خه‌لك ئه‌و
شعوره ناكه‌ن

عه‌قید جه‌وده‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بارودۆخی كاره‌بای هه‌ریَم زۆ
خراپه و سه‌رپیَچی زۆر ده‌كریَت له‌كاتیَكدا ئه‌و برِه كاره‌بایه‌ی
له دوكان دیَت زۆر كه‌مه، ئه‌و(50) میَگاواته‌ی له دوبزیش ده‌هات
ئیَستا برِاوه.
عه‌قید جه‌وده‌ت بۆ رۆژتامه‌ی نیشتمان گوتی (ئیَمه زۆر تووشی كیَشه
ده‌بین به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ندیَ چه‌كدار كه دزی له كاره‌با ده‌كه‌ن
و به‌ره‌نگاری تیمه‌كانمان ده‌بنه‌وه بۆیه ئیَمه ناچارین له‌گه‌ڵ
تیمه‌كانی كاره‌با مه‌فره‌زه‌ی پۆلیس بنیَرین) ده‌رباره‌ی ئه‌و
شویَنانه‌ی كه به‌رده‌وام كاره‌بایان هه‌یه جه‌وده‌ت گوتی(هه‌ندیَ
شویَن و ده‌زگای حكومی هه‌یه پیَویسته(24) سه‌عات كاره‌بای هه‌بیَ،
به‌ڵام خه‌لك ئه‌وشعوره ناكه‌ن) هه‌وره‌ها سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه
سه‌ر پیَچی ده‌كه‌ن له‌راكیَشانی كاره‌با ئه‌و گوتی (هه‌ر كه‌سیَك
سه‌رپیَچی بكات به‌برِِی (150) هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كریَ ئیَمه
حه‌زناكه‌ین كه‌س غه‌رامه بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ندیَ كه‌س چه‌ند جار
دووباره‌ی ده‌كاته‌وه ، بۆیه ناچارین ئیجرائات له‌به‌رامبه‌ریدا وه‌ربگرین).
به‌یان جه‌بر (وه‌زیرى ناوخۆى ئیَراق):
كه وشیار زیَباری
گه‌رِایه‌وه، له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیَپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین
له به‌رنامه‌یه‌كی
ته‌له‌فزیۆنی (فورات)ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ،
پیَشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه وشیار زیَباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیَراقی
به وه‌زیَریكی (به‌ناوئیَراقی) وه‌سف كرد و له به‌یان جه‌بری پرسی تۆ
به‌رامبه‌ر لیَدوانه‌كانی ئه‌م وه‌زیره چی ده‌ڵیَی؟ له وه‌ڵامدا جه‌بر
گوتی كه وشیار زیَباری گه‌رایه‌وه ئیَمه لیَپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا
ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له‌به‌رچی ئه‌م لیَدوانانه‌ی له دژی من
داوه.
جیَی باسه‌كه پیَشتر به‌یان جه‌بر حكومه‌تی سعودیای به‌ده‌وارنیشین و
سواری وشتر وه‌سف كردبوو هه‌روه‌ها به‌وه تاوانباری كردبوون كه شیعه
و ئیسماعیلیه‌كانی وڵاتی خۆیان به پله سیَ و چوار داده‌نیَن، بۆیه
پیَویسته كیَشه‌كانی ناوه‌خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌م
قسانه‌ی جه‌بر دا وشیار زیَباری داوای لیَبوردنی له وڵاتی سعودیه كرد
و رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه
ریَكده‌خات و لیَدوانیان له‌باره‌وه ده‌دات نه‌ك وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ.
بشیعه‌كان رۆژیَك دوای
سوننه‌كان مانگیان بینی

زۆربه‌ی ساڵان جیاوازی ده‌كه‌ویَته نیَوان وڵاته ئیسلامیه‌كان له‌سه‌ر
بینینی مانگ و دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان، ئه‌مساڵ له
ئیَراقدا دوای ئه‌وه‌ی سوننه‌كان له 3/10/2005 رایانگه‌یاند كه مانگ
بینراوه و رۆژی 4/10/2005 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه،
نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عه‌لی سیستانی رایگه‌یاند كه مانگ نه‌بینراوه،
بۆیه لای ئه‌وان رۆژی 5/10/2005 بووه یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان.

نه‌مزانی وازوو
به‌زوو دوور
ئه‌كه‌ویته‌وه لیَم
بۆچی سه‌ره‌تا پیَت
نه‌وتم وا ده‌رِۆم
چه‌ند به‌دیتنت
ئاسووده ده‌بووم
ئه‌وكاته‌ی نه‌م دیبای
بیَ ده‌نگ ده‌بووم
چار چییه گه‌ر بڵیَم چاوه‌ریَتم
منیش هه‌ر به‌ڵَیَنت بۆ ده‌خوازم
ته‌نیام و تاریكه ژوورم
بۆیه هه‌رده‌م له‌تۆ دوورم
ده‌وه‌ره هه‌ڵكه‌وه چرای ژوورم
تاكو له‌رووناكیا تۆ ببینم
ده‌ستت خه‌ره سه‌ر سنگم
بزانه چی ده‌ویَ دڵم
له لیَدانا هه‌ر ده‌ڵی تۆی گوڵم
پیَم خۆشه ئه‌و ناوه تا ده‌مرم
تاكه‌ی ناییَیته لام یارم
بیَ تۆ قه‌ت ناكریَ چارم
چه‌تۆ
فازڵ یونس
|
| |

قسه‌كردن له سه‌ر
بارودۆخی ئه‌مرۆی باكووری كوردستان و جموجۆڵی سیاسی و رۆشنبیری و
كۆمه‌ڵایه‌تی و ... تاد, رۆژ به رۆژ په‌ره ده‌سیَنیَت و له‌به‌ر
چاوگرتنی بارودۆخی هه‌ریَمی كوردستان و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه له
رِه‌شنووسی هه‌میشه‌یی ئیَراق به ده‌ست هاتوون و دوا رۆژیَكی
رووناك چاوه‌روانی گه‌لی كوردمان له باكووری كوردستان ده‌كات,
بۆیه به پیَوستمان زانی ئه‌م دیداره له گه‌ڵ سه‌عید چیچه‌ك /
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی
كوردستان-باكوور ساز بكه‌ین..
هه‌ڤپه‌یڤین: سه‌رنووسه‌ر
پ/ سه‌ره‌تا ده‌كریَ به به‌كورتی پارته‌كه‌تان بناسیَنن؟
و/ پارته‌كه‌ی ئیَمه (پارتی دیموكراتی كوردستان-باكوور) سه‌ره‌تا
ناوی پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا بوو, له‌سه‌ر ده‌ستی شه‌هید"سه‌عید
ئاڵچی" له دیاربه‌كر له ساڵی(1965) دامه‌زراوه, چوار كه‌سی
تریشی له گه‌ڵدا بوو, پاشان "فایق ئوچه‌غ" بووه سه‌رۆكی گشتی
پارته‌كه, ئه‌م پارته یه‌كه‌م حزبی كوردیه كه پاش دروستبوونی
كۆماری توركیا دامه‌زراوه, واتا له ساڵی (1923)وه تا (1965),
هیچ پارتیَكی كوردی دانه‌مه‌زراوه, به‌رنامه‌ی پارته‌كه‌ش
دیموكراتی و وڵاتپه‌روه‌رییه.
پ/ جیاوازی پارته‌كه‌ی ئیَوه چیه له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه‌ی
باكووری كوردستان, بۆ نموونه جیاوازیتان له‌گه‌ڵ "pkk" چییه؟
و/ جیاوازی سه‌ره‌كیمان له‌گه‌ڵ پارته‌كانی تر ئه‌وه‌یه كه,
پارته‌كه‌ی ئیَمه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی و میللی دامه‌زراوه
و حزبیَكی نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ك ئایدۆلۆژی, واتا خۆی به
ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراوه‌وه نه‌به‌ستۆته‌وه, به‌ڵام پارته‌كانی
دیكه ئایدۆلۆژین هه‌ر وه‌كو له ناوه‌كانیاندا دیاره بۆ نموونه
(پارتی ئیسلامی كوردستان) ئه‌مه پارتیَكی ئیسلامیه, یان(پارتی
سۆسیالیستی كوردستان) ئه‌مه له ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره كه
پارتیَكی سۆسیالیستیه, به باوه‌رِی ئیَمه , كورد له باكووری
كوردستان پیَویستیان به پارتیَكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه تاكو ببیَته
بنه‌مایه‌ك بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت, له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش
پارته‌كه‌ی ئیَمه پارتیَكی نه‌ته‌وه‌ییه, بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
گه‌لی كورد خه‌بات ده‌كات.
پ/ ئایا هیچ لیَكنزیك بوونه‌وه‌یه‌ك له نیَوان پارته كوردیه‌كانی
باكووری كوردستان هه‌یه؟
و/ ئیَمه پارتیَكین كه بۆ مافه رِه‌واكانی گه‌لی خۆمان هه‌وڵده‌ده‌ین
كورد بگاته ئامانجه ره‌واكانی خۆی, بۆیه هیچ كیَشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ
پارته‌كانی دیكه‌دا نییه(جگه له pkk). هه‌وڵمانداوه هه‌ڵویَستی
هاوبه‌شمان هه‌بیَت له كاتی پیَویستدا و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی له
به‌رچاو نه‌گرین, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیاوازی هه‌ر هه‌یه,
كاتیَ یه‌كیَك یان لایه‌نیَك ده‌بیَته ئه‌سیری ئایدۆلۆژیایه‌ك حه‌تمه‌ن
به‌رژوه‌ندیه‌كانی خۆی ده‌پاریَزیَت, بۆ نموونه له‌سه‌رده‌می شه‌رِی
سارد, له‌ساڵانی حه‌فتاكان و به‌تایبه‌تیش ساڵی (1975) واتا پاش په‌یماننامه‌ی
شوومی جه‌زائیر و تیَكچوونی شۆرشی كورد له باشوور, په‌یوه‌ندی
گروپه‌كانی باكووریش تیَكچوو, چونكه هه‌ندیَ پیَیان وابوو كه
شۆرِش بۆیه تیَكچوو,چونكه خزمه‌تی سۆسیالیزمی نه‌كرد یان په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ یه‌كیَتی سۆڤیه‌ت تیَكچوو, به‌ڵام پارته‌كه‌ی ئیَمه به‌و
جۆره بیری نه‌ده‌كرده‌وه, كه‌چی ئه‌وان بوونه ئه‌سیری
ئایدۆلۆژیاكانیان كه سۆسیالیزم بوو, نموونه‌یه‌كی تر, كاتیَك شای
ئیَران رووخا و خومه‌ینی هاته‌سه‌ر حوكم په‌یوه‌ندی حكومه‌تی
ئیَران له‌گه‌ڵ حزبی دیموكراتی ئیَران تیَكچوو, چونكه داوای حوكمی
زاتیان ده‌كرد و خومه‌ینیش ده‌یگوت : له قورئانی پیرۆزدا حوكمی
زاتی نیه, لای ئیَمه‌ش له باكوور حزبه ئیسلامیه‌كان بوونه ئه‌سیری
هه‌مان ئایدۆلۆژیا, به‌ڵام ئیَمه ئه‌سیری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
كورد و كوردستانین, نه‌ك ئایدۆلۆژیه‌كی دیاریكراو.
پ/ له پاش راپه‌رین و به‌ده‌ستهیَنانى حوكمى خۆجیَیه‌تى له
كوردستانی باشور, چ گۆرِانكاریه‌ك له باكوورى كوردستان روویدا؟
و/ بیَگومان له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان شتیَك رووبدا كاریگه‌ری
له‌سه‌ر پارچه‌كانى تریش ده‌بیَت, بۆ نموونه كاتیَ كۆماری
كوردستان له مه‌هاباد رووخا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو كوردستان هه‌بوو,
راپه‌رِینی پیرۆزیش له باشوور كاریگه‌ری زۆری كرده سه‌ر باكوور,
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی به‌رزبووه‌وه, هاتووچۆ درووستبوو له نیَوان
هه‌ردوو پارچه‌ی كوردستان و ئه‌مه‌ش بووه ریَخۆشكه‌ریَك بۆ
دروستكردنى ریَكخستن له باكوور, به‌داخه‌وه له هه‌موانیش زیاتر
"pkk" قازانجى كرد.
پ/ بۆ به پله‌ی یه‌كه‌م "pkk" قازانجى كردوو ئیَوه قازانجیَكی
ئه‌و تۆتان نه‌كرد؟
و/ pkk فیَڵ و ساخته‌كاری كرد, چونكه بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بچوبان
بۆ ناوچه‌یه‌ك و بیانزانیبا خه‌ڵكه‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌ییه ده‌یانگوت
ئیَمه پیَشمه‌رگه‌ین, له كاتیَكدا كه ناوى ئه‌وان (گه‌ریلا) بوو
نه‌ك پیَشمه‌رگه, یان ئه‌گه‌ر بچووبان بۆ شویَنیَك خه‌ڵكه‌كه‌ى
بارزانیان خۆشویستبا, باسى هه‌ڵویَسته جوانه‌كانى بارزانیان ده‌كرد
(ئه‌مه‌ش به شیَوه‌یه‌كى كاتی) به مانه‌ش له لایه‌نى سه‌ربازییه‌وه
قازانجیان كرد‌و بوون به‌هیَزیَك, به‌لاَم ئیَمه‌و پارته‌كانى تر له
به‌ر دووشت به دیار نه‌كه‌وتین:
یه‌كه‌م: له به‌رئه‌وه‌ى ریَكخستنیَكى باشمان نه‌بوو.
دووه‌م: له‌به‌ر باروودۆخى باشووری كوردستان كه
باروودۆخیكى ناسك بوو, به تایبه‌تیش نه‌مان ده‌ویست ئه‌م ئه‌زموونه
رووبه‌رِووى ئیَران و توركیا ببیَته‌وه و كیَشه‌ى بۆ دروست بكه‌ن.
پ/ له سه‌رده‌مى ئیَستا كه له عیَراق مه‌سه‌له‌ى كورد زۆر به‌ره‌و
پیَش چووه, ئیَوه چیتان له به‌رنامه‌دایه وه‌كو پارتیَكى
دیموكرات؟
و/ كیَشه‌ی كورد كیَشه‌یه‌كی سیاسیه و ده‌بیَ به شیَوه‌یه‌كی
سیاسیش چاره‌سه‌ر بكریَت , به تایبه‌تی دوای ئه‌و گۆرِانانه‌ی كه
ئیَستا له هه‌موو جیهان رووده‌ده‌ن پارته‌كانی ئیَمه‌ش هی سه‌رده‌می
شه‌ری ساردن و ئه‌و كات دروست بوونه , بیَگومان ئه‌م به‌رنامه‌و
باوه‌رِه كۆنه‌ش بۆ ئه‌مرِۆ ناگونجیَت و پیَویسته نویَ بكریَته‌وه
ئیَمه‌ش له پارته‌كه‌ی خۆمان هه‌وڵمانداوه ئه‌م كاره بكه‌ین ,
داخوازین له باكوری كوردستان كیَشه‌كه‌مان به شیَوه‌یه‌كی
دبلۆماسی چاره‌سه‌ر بكریَت نه‌ك به‌شه‌رِ, چونكه ئیَمه پارتیَكی
دیموكراتین و ئیَستا خه‌ریكی دروست كردنی ریَكخراوه‌كانی وه‌كو
قوتابیان و ژنان و جوتیارانین, كه پیَشتر ئه‌م شتانه‌مان نه‌بووه
, هه‌وڵده‌ده‌ین كیَشه‌ی میله‌ته‌كه‌مان به شیَوه‌یه‌كی یاسایی و
سیاسی بلاَوبكه‌ینه‌وه .
پ/ به تیَرِوانینی ئیَوه ( PKK ) چۆن گه‌یشته ئه‌م ئاسته‌ی
ئیَستای كه ناوبانگی وه‌كو حزبیَكی گه‌وره‌ی كوردی ده‌ركردووه
ناویشی چۆته ناو لیستی تیرۆریزمی جیهانیه‌وه ؟
و/له میَژوودا هه‌میشه هه‌موو شته‌كان ئاشكرا نابن, به‌ڵكو هه‌ندیَك
لاپه‌رِه‌ی میَژوو به شاراوه‌یی ده‌میَنیَته‌وه , عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان
سه‌رۆكی (PKK ) كاتی باسی دامه‌زراندنی (PKK ) ده‌كات ده‌ڵیَت ( من
ئه‌ندامی خویَنده‌ڤانانی بڵندی توركی بووم كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی چه‌پ
بوو به هۆی ئیستخباراتی توركی (PKK ) م دامه‌زراند وایانزانی له
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان كارده‌كه‌م, به‌لاَم دواتر خۆم شارده‌وه و
رام كرده سوریا ), به‌لاَم ئه‌م قسانه‌ی ئۆجه‌لان راست نین هه‌ندیَكی
راستن كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له میدیا (TV ), له كتیَبه‌كانی
خۆشی دا ده‌بیَژی (ئیَمه (PKK ) ه مان به پاره‌ی میتی توركی
دامه‌زراندووه ) , هه‌میشه (PKK ) هه‌روا بووه له چ وڵاتیَك
بیَت ده‌بیَته ئیسیخباراتی ئه‌و وڵاته‌و كاری بۆ ده‌كات , كاتیَ
له سوریا بوو بۆ سوریا كاری ده‌كردو كاتیَك له ئیَران بوو بۆ
ئیتلاعاتی ئیَرانی كاری ده‌كرد , ئه‌گه‌ر یه‌كیَتی و پارتی
ئیستخباراتیان هه‌بووایه (PKK ) بۆ ئه‌وانییش كاری ده‌كرد ,
ئیَستاش كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان له ئه‌نقه‌ره‌یه بۆ ئه‌وان كارده‌كات
, هۆیه‌كی تر ئه‌وه بوو كه (PKK )به بیروباوه‌رِِیَكی نویَ هاته
باكوری كوردستان و له دیدی ئه‌وانه‌وه شۆرِشه كوردیه‌كان به
دریَژایی میَژوو خیانه‌ت بوونه له ماده‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته
شیَخ مه‌محمود و كۆماری مه‌هاباد و بارزانی, به‌لاَم ئه‌وان به
قسه‌ی خۆیان به بیریَكی مۆدیَرنه‌وه هاتون و بۆ كوردستانیَكی یه‌ك
پارچه‌و سۆسیالیست خه‌بات ده‌كه‌ن و راگه‌یاندنیَكی ته‌واویان هه‌بوو
, به‌م سه‌خته‌كاریه تائیَره‌یان هیَنا , به‌لاَم ئیَستا ئه‌گه‌ر
باسی ده‌وڵه‌تی كوردی لای (PKK ) بكه‌ی به ئیسرائیلی دووه‌می داده‌نیَت
و ده‌ڵیَت ئیَستا سه‌رده‌می گلۆبالیزمه پیَویست به ده‌وڵه‌ت
ناكات . (PKK ) خۆی ده‌زانیَت چۆن ره‌فتار ده‌كات كاتیَ پیَویست
بوو ده‌یگوت داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین, به‌لاَم ئیَستا
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی واناخوازیَت و ده‌ڵیَت ده‌وڵه‌ت و فیدراڵیه‌ت
و حوكمی زاتی پیَویست ناكات ته‌نها پیَویسته حوكمه‌تیَكی
دیموكراتی هه‌بیَت
پ/ له ئیَستادا ره‌وشی باكوری كوردستان چۆنه ؟
و/ به‌داخه‌وه بارودۆخی باكوری كوردستان ئیَستا باش نیه له (20)
ملیۆن كوردی توركیا , ئه‌وپه‌رِی (5) ملیۆنیان هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان
هه‌یه ئه‌وانیش زۆربه‌یان (PKK ) ن, دوو ملیۆنیان ئاماده‌ن خۆیان
فیداكه‌ن بۆ ئۆجه‌ڵان , هه‌ندیَكیشیان ئه‌و پیَشكه‌وتنه‌ی
باشووریان له‌به‌ر چاوه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵ له
نیَوان خۆیان و له‌گه‌ڵ باشوور دروست بكه‌ن
پ/ ئایا ئه‌م په‌یوه‌ندیانه نه بوونه هۆكاریَك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان
دان به‌كیَشه‌ی كورد دا بنیَت ؟
و/ ئه‌ردۆگان مرۆڤیَكی مه‌ده‌نیه و سه‌ربازی نیه , هه‌ستی به‌وه‌كرد
كه ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌ویَ حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌و تیَكبدات ,
بۆیه گه‌یشته ئه‌و باوه‌رِه‌ی دان به بوونی كیَشه‌ی كورد بنیَت
و به جۆریَك له جۆره‌كان داوای لیَبوردنی له‌وه‌كرد كه پیَشتر
رووی‌دابوو , به‌لاَم له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه (PKK
) به هیچ شیَوه‌یه‌ك نویَنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد ناكات .
پ / په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ پارته‌كانی باشووری كوردستان چۆنه ؟
و / هه‌رچه‌نده به شیَوه‌یه‌كی پراكتیكی سه‌ردانی هه‌موو حزبه‌كانی
ئیَره‌مان نه‌كردووه , به‌لاَم په‌یوه‌ندیمان باشه‌و وه‌كو برا سه‌یریان
ده‌كه‌ین , چونكه ئه‌ندامی یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین كه كورده .
پ / دوا ووته .
و / من زۆر پیَخۆشحاڵ بووم به‌و چاوپیَكه‌وتنه , كه رۆژنامه‌ی
نیشتمان له باشووری كوردستانی ئازاد بلاَوی ده‌كاته‌وه و
هیوادارم رۆژنامه‌ی نیشتمان ببیَته هه‌فتانه و هه‌تا ببیَته
رۆژانه‌ش, ته‌مه‌نیَكی دریَژ بۆ رۆژنامه‌ی ئیَوه ده‌خوازم و سوپاس.
|
|

زیره‌ك عه‌بدوڵلاَ
له‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی
له‌به‌رده‌م گۆرِانكاریه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیء سیاسیدایه, له‌و
كاته‌ی كۆمه‌ڵگا له شه‌رِی ده‌سته‌ویه‌خه‌دایه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و
مافه رِه‌وایانه‌ی كه‌وا له‌پیَناویدا سه‌دان ساڵه ده‌جه‌نگیَت ء
مرۆڤ به كوشت ده‌دات, كه‌چی ئیَستا كه‌سگه‌لیَك به قه‌ولی خۆیان
نویَنه‌ری گه‌لن ء له‌ناو به‌رزترین ده‌زگای شه‌رعی ئه‌و وڵاته ء
له ناسكترین كاتدا خه‌ویان لیَكه‌وتووه, باشه تۆ بڵیَی په‌رله‌مانتاریَك
له‌ناو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خه‌وی لیَبكه‌ویَت كه پرسی قسه له‌سه‌ركردن
چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ی بیَت ده‌بیَت ئه‌وه چ په‌رله‌مانتاریَكی
عه‌جیب بیَت, ده‌بیَت ئه‌و په‌رله‌مانتاره چه‌نده له خه‌می
میلله‌ته‌كه‌ی ء مافه رِه‌واكانی بیَت, ئه‌ی ئه‌و پارته‌ی متمانه‌ی
به‌و ئه‌ندامه داوه ببیَته په‌رله‌مانتاریَك له لیستی خۆی ء له‌سه‌ر
ئه‌ساسی ده‌نگی ئه‌ندامانی, ده‌بیَت له بینینی حاڵه‌ت ء ویَنه‌ی
له‌و شیَوه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی له كاتی دیالۆگكردن له‌سه‌ر
گرنگترین پرسی وڵاته‌كه‌ی خه‌وی لیَكه‌وتووه, چی به خۆی ء ئه‌و
ئه‌ندام ء لایه‌نگر ء دۆستانه‌ی ده‌نگیان پیَداوه بڵیَت, ئه‌ی به
كۆمه‌ڵگا بڵیَت, ئه‌و پارته چۆن رِووبه‌رِووی رِه‌خنه ء ته‌علیق
ء تورِه‌ییه‌كانی ئه‌ندامانی خۆی ء پارته‌كانیتری كایه‌ی سیاسی ء
كۆی كۆمه‌ڵگا بیَته‌وه, چۆن رِووبه‌رِووی میَژووی خۆی ء به‌رپرسیاریَتیه‌كانی
بیَته‌وه.
ئه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره چۆن سه‌یری ویَنه ئه‌فسوناویه‌كه‌ی خۆی
ده‌كات, چۆن سه‌یری خه‌وه قووڵه‌كه‌ی خۆی ده‌كات له‌ناو په‌رله‌مان,
ئه‌ی له رِیَگای ئه‌وه‌وه چۆن سه‌یری پارت ء سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی
ده‌كات, كه‌وا ئه‌و متمانه‌یه‌ی پیَ به‌خشیوه نویَنه‌رایه‌تی ده‌نگی
ئه‌ندامان ء لایه‌نگرانی بكات له‌ناو ئه‌و ده‌زگایه‌دا, چۆنیش سه‌یری
كۆمه‌ڵگاء میلله‌ته‌كه‌ی ده‌كات كه‌وا له خه‌سڵه‌تی ته‌نهایدا له
خوا ده‌چیَت, چۆن خودا ته‌نها ء بیچكه‌سه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ش وا
بیَكه‌سه.
خه‌وی ئه‌و په‌رله‌مانتاره تاكه رِاستیه‌كمان بۆ ئاشكرا ده‌كات,
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به دریَژایی میَژووی ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی
پیَكهاته‌ی یاسا دانه‌ری كۆمه‌ڵگا نووستووه, به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك له‌ئاگاییدا
نه‌ژیاوه, جگه له‌وه‌ش ئه‌وه ئاشكرا ده‌بیَت بۆچی په‌رله‌مان نه‌یتوانیووه
كارا بیَت ء رِۆڵی سه‌ره‌كی بگیَرِیَت وه‌كو ده‌زگایه‌كی شه‌رعی له‌ناو
كۆمه‌ڵگا.
له‌و كاته‌ی په‌رله‌مانتار له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌ماندا و له
گه‌رمه‌ی دیالۆگكردن ده‌خه‌ویَت, ئه‌وه مانای بیَبه‌ڵیَنی ده‌كات
له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤ ء كۆمه‌ڵگایه‌ی شانسیان پیَبه‌خشیووه له برِی
ئه‌ودا قسه بكات ء برِیاری چاره‌نووسسازی په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵگا
بدات, كاتیَكیش په‌رله‌مانتار بیَبه‌ڵیَنی ده‌كات, ئه‌وا چیدی
نابیَت له‌و شویَنه‌دا هه‌ستیاره‌دا بمیَنیَته‌وه, چونكه مانه‌وه‌ی
ئه‌م ئاماژه‌ی بۆ ئه‌گه‌ری كوشتنی به‌رپرسیاریَتی, دواجار كوشتنی
خه‌ونه‌كانی كۆمه‌ڵگا ء به‌ره‌وپیَشچوونیه‌تی, لیَره‌دا چه‌نده خه‌ولیَكه‌وتنی
ئه‌و په‌رله‌مانتاره زه‌نگی مه‌ترسیدار لیَده‌دا, ئه‌وا ئه‌وه‌نده
قسه‌نه‌كردنی پارته‌كه مه‌ترسیداره, به‌لام له‌هه‌ردووی ئه‌مانه
مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگا قسه‌نه‌كات ء داوا نه‌كات ئه‌و په‌ره‌مانتاره
لیَدوانیَك بدات ء داوای لیَبوردن بكات, یا كۆمه‌ڵگا داوا بكات ئه‌و
په‌رله‌مانتاره بگۆرِدریَت, چونكه ئه‌مه شویَنی نوستن نییه
هیَنده شویَنی به ئاگابوونه, شویَنی چاو لیَكنان نییه هیَنده‌ی
شویَنی چاو كرانه‌وه‌یه, پیَویسته ئه‌و پارته داوای لیَبووردن
له لایه‌نگران ء ئه‌ندامانی خۆی بكات, ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان پیَداوه,
هه‌روه‌ها داوای لیَبوردن له كۆی كۆمه‌ڵگاش بكات له‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی
خه‌وی لیَكه‌وتووه, له ئاماده‌یی په‌رله‌مانتاریَكی له‌و جۆره‌دا
ده‌پرسین ء ده‌ڵیَین ئه‌ریَ به‌راست په‌رله‌مان هۆتیَله, ئه‌گه‌ر
وایه توخواكه‌ی قووڵتر بنوو ئه‌ندام په‌رله‌مان ء ته‌نها پیَتده‌ڵیَم
خه‌وخۆش په‌رله‌مانتاری ئازیز.
ئیبراهیم تاتلیس كوردبوونی خۆی ده‌سه‌لمیَنیَ یان
بۆ بازرگانی كردن روو له كوردستان ده‌كات

ئیَواره‌ی 2/10/2005 له باخچه‌ی بروسك كۆرِیَكی رۆژنامه‌وانی به‌سترا،
له‌مه‌رِ هاتنی هونه‌رمه‌ندی كوردی باكوری كوردستان ئیبراهیم
تاتلیس بۆ باشووری كوردستان. به ئاماده بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو
له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی شاری هه‌ولیَر و
كوردستان، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمپانیای رۆژبین كه ئه‌م كاره‌ی
گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی و، به‌ریَز كاك عه‌باس هاوریَ ی هونه‌رمه‌ند
ئیبراهیم له‌م ئیَواره كۆرِه ئاماده‌بوون. سه‌ره‌تا كورته
باسیَك له‌مه‌رِ هونه‌رمه‌ندانی كورد كرا. دواتر ده‌رگای گفتوگۆ بۆ
به‌شداربووان خرایه‌سه‌رپشت و باس له هاتنی ئیبراهیم بۆ كوردستان
كرا.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی كۆمپانیان رۆژبین گوتی: هاتنی هونه‌رمه‌ندی
ناودار ئیبراهیم تاتلیس بۆ كوردستانی باشوور به‌شیَوه‌یه‌كی
بازرگانیه و هاوكات چه‌ند كۆمپانیایه‌كی توركی له كوردستانی
ئیَمه كاری بازرگانی ده‌كه‌ن. سه‌رۆكی كۆمپانیای رۆژبین پیَی وایه
گرتنه ئه‌ستۆی كاریَكی له‌م جۆره بۆ هه‌موو كوردیَك سه‌ر به‌رزیه
و هه‌روه‌ها هانده‌ریَكیشه بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد و ئه‌و كه‌سانه‌ی
كاری هونه‌ری و خزمه‌ت به‌بواری هونه‌ر ده‌كه‌ن له كوردستان سه‌باره‌ت
به ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئیبراهیم تاتلیس كه كه‌وتۆته نیَو مانگی ره‌مه‌زان
سه‌رۆكی كۆمپانیا وتی: ئیَمه هه‌وڵی ئه‌وه‌مان دا كه ئه‌م ئاهه‌نگه
له مانگی ره‌مه‌زان نه‌بیَت، به‌ڵام هۆكه‌ی ده‌گه‌ریَته‌وه بۆ
خودی هونه‌رمه‌ند و نه‌توانین بۆ دواخستنی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بۆ پاش ره‌مه‌زان
له‌به‌ر چه‌ند هۆكاریَكی تایبه‌ت به‌خۆی . به‌ڵام ده‌ست پیَ كردنی
ئاهه‌نگ كاتژمیَر هه‌شتی ئیَواره‌یه و شویَنی خیَزان و هاوڵاتیان
جیایه.
ده‌رباره‌ی نرخی پلیت ئاهه‌نگه‌كه 25 دۆلاره و سه‌رۆكی كۆمپانیا
و عه‌باسی هاوریَی پیَیان وایه ئه‌م پاره‌یه‌ش زۆر نییه، له‌پرسیاری
رۆژنامه نوسیَك كه ئاراسته‌ی هاوریَی ئیبراهیم و نویَنه‌ری كرا.
رِه‌نگه خه‌ڵك هه‌بیَت جه‌ماوه‌ر و ده‌رویَشی ئیبراهیم بیَت و به
هیچ شیَوه‌یه‌ك نه‌توانیَ ئه‌م بلیته بكرِن، ئه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌مانه
چی ده‌ڵیَن؟.
نویَنه‌ری ئیبراهیم به‌م شیَوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: ره‌نگه
تۆ وه‌ك هاوڵاتیه‌ك ئه‌گه‌ر سه‌د دۆلاریش بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ویَنه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده بگری پیَت كه‌م نه‌بیَت.
رِه‌نگه گرتنی ویَنه‌یه‌ك بۆ كه‌سیَكی هه‌بوون یان بلیت برِین
كیَشه‌یه‌ك نه‌بیَت به هه‌ر چه‌ندیَك بیَت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیَی
سه‌رسورِمانه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندیَك بیه‌ویَ خزمه‌ت به
كه‌له‌پوریَك بكات نابیَ مه‌رجی گرانی هه‌بیَت و كیَشه له‌به‌رده‌م
هاوڵاتیان دروست بكات. ئه‌گه‌ر نا كه‌س گویَی لیَ رانه‌گریَ باشتره،
كه بزانیَ به‌دوای ئامانجیَكی خۆی سه‌ردانی كوردستان ده‌كات و ده‌یه‌ویَ
گۆرانی بۆ رۆله‌كانی كورد بچرِیَ. له دریَژه‌ی قسه‌كانی هاوریَی
هونه‌رمه‌ند (عه‌باس) ده‌رباره‌ی گۆرانی نویَ گوتی: ئیبراهیم هیچ
كاسیَتیَكی نویَی پیَ نییه ته‌نیا ئه‌و كاسیه‌ته نه‌بیَت كه دوو
مانگ له‌مه‌و به‌ر وتویه‌تی و دوو گۆرانی كوردیشی تیایه كه له
ئه‌لمانیا تۆماری كرد. ئه‌م گۆرانیه كوردیانه‌ش بووه هۆی دروست
بوونی كیَشه‌یه‌كی زۆر بۆ هونه‌رمه‌ند و خه‌ریك بوو له‌ناوی به‌ریَ.
بۆیه ئیَمه به باشمان زانی به‌شیَوه‌یه‌كی بازرگانی بۆ
كوردستانی بیَنین، ئه‌مه‌ش ده‌بیَته ریَگه خۆشكه‌ریَك و كیَشه‌ی
هاتن و گه‌رِانه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتلیس دروست ناكات,
به‌ڵام تكایه پرسیاری سیاسی ده‌رباره‌ی كورد لیَ نه‌كه‌ن.
|
|